گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارەبا دەبێت بە کارت

سلێمانی؛ سیستمی پریپەیدی کارەبا کەوتە کار

2022.10.25 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ سیستمی پریپەیدی کارەبا کەوتە کار

ناس کورد- 

 

وتەبێژی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی سیستمی کارەبا کرا بە کارت و هاووڵاتیان پێشوەختە کارتی کارەباکەیان پڕدەکەنەوە و ئینجا کارەبایان دەبێت، کاتێکیش پارەی تێدا نەما کارەبایان دەبڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی (سێشەممە 25-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا ئەوەیە کە دەتوانین کارەبا بکەین بە کارت، واتە کارتەکەت پڕدەکەیتەوە وەک کارتی مۆبایل و دواتر کارەباکە بەکاردەهێنیت." 

 

وتیشی، "لە سلێمانی لە ئەمڕۆوە لە هەردوو فیدەری 126 و 128 کە عەلوە کۆنەکە دەکات، هەروەها لە دوو شوێنی نیشتەجێبوونی دیکە ئەو سیستمە کارا کراوە و هاوبەشەکانی ئەو ناوچانە لەمڕۆوە کارتیان پێدەدرێت و بە کارت کارەبا بەکاردەهێنن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم ماوەیە لەو ناوچانە سیستمەکە تاقی دەکەینەوە و دواتر هەوڵدەدەین لە ناوچەکانی دیکەش کارای بکەین." 

 

لەبارەی پڕکردنەوەی کارتەکەوە، وتەبێژی کارەبای سلێمانی باسی لەوەکرد، "لەو سیستمەدا پارەی کارەبا بە هیچ شێوەیە زیاد ناکرێت، بەڵکو تەنها جیاوازییەکەی ئەوەیە کاتێک دەبێت بە کارت، پارەی کارەبا پێشوەختە دەدەیت و کارتەکەت پڕدەکەیتەوە و کارەبا بەکاردەهێنیت، کارتیش لە 10 هەزارەوە تاوەکو 100 هەزار دینارە." 



https://fb.watch/gnsnA2ED_3/