ناس کورد-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر ئاگرێکی گەورە لە دوو کۆگا کەوتەوە و لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش گرژی و تەقە دروستبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 25-10-2022، لە رێگای گەزنە لەشاری هەولێر ئاگر لە دوو کۆگا کەوتەوە کە بەگوێرەی زانیارییەکان کۆگای دارن.
لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا لە نزیک دوو کۆگاکە گژری و ئاڵۆزی دروستبوو و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە تەقەکردن کرد و بەهۆیەوە ترس لای هاووڵاتیانی شوێنەکە دروستبوو.
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی نازانرێت و لایەنە حکومییەکانی هەولێر هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.