ناس کورد-
بەهۆی خۆرگیرانەکەی ئەمڕۆوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەوامی خوێندن ڕاگیرا و کرایە پشووی فەرمی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە له كاتژمێر 12:59ـی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی ڕوودەدات و هەرێمی كوردستان و عێراقیش دەبینرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، موسڵ، سەڵاحەدین، نەجەف، کەربەلا، دیوانیە، بابل و زیقار دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ڕاگیرا و کرایە پشووی فەرمی.
هاوکات لە پارێزگای ئەنبار لە ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکومییەکانیش دەوام ڕاگیرا و کرایە پشووی فەرمی.
لە بەرامبەردا لە هەرێمی کوردستان دەوام ڕانەگیراوە و وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ادەڵێت، "کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان لە دەوامی نیوەڕوان ڕێنوێنی و ئامۆژگاری قوتابیان و خوێندکاران بکەن کە لەکاتی خۆرگیرانی نیمچەیی سەیری خۆر نەکەن."