گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی لەبارەى خۆرگیرانەکەی سبەینێ هۆشداری دەدات

2022.10.24 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی لەبارەى خۆرگیرانەکەی سبەینێ هۆشداری دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان بە چاوی ئاسایی تەماشای خۆرگیرانەکەی سبەینێ سێشەممە نەکەن و پێویستە چاوێلکە بەکاربهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "پێشنیاز هاوڵاتیان دەکەین چاوێلکەی تایبەت بەکاربهێنن بۆ بینینی خۆرگیرانەکەی سبەینێ، نەک چاویلکەی خۆر، چاویلکەی لێهەڵمژینی، فۆیلی تیشكی یان ئامرازی تر بەکارنەهێنرێت".

 

ئەمڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێوانە فەلەكییەكان سبەینێ سێشەممە خۆرگیرانی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان روودەدات.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سبەینێ سێشەممە له‌ كاتژمێر 12:59ـی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا رووده‌دات.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندندا هاتووه‌، لەو كاتەی مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە له‌ كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.

 

دیاردەی خۆرگیران لە وڵاتانی ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ئەوروپا، باكوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا دەردەکەوێت، بەڵام دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمریكای باكوور و باشوور و ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.