ناس کورد-
لە گەڕەکی بان میلی لە قەزای خانەقین باوکێک بە هەڵە کچەکەی خۆی کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای خانەقین بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی پاکردنەوە چەک هاوڵاتیەک فیشەک لەچەکەکەی دەردەچێت بەر کچێکی 17 ساڵانی کەوت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا و هێزە ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
کچەکەی ناوی ئەڵوەن حامیدە و ساڵی 2008 لەدایکبووە، باوکیشی پێشمەرگەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، باوکەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقین کردووە و لە لێکۆڵینەوەکاندا وتوویەتی کە بە هەڵە کوشتوویەتی، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشی دادە.