ناس کورد-
ژنە پێشکەشکاری کەناڵی بی بی سی بەهۆی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بۆ دەستلەکارکێشانەوەی بۆریۆس جۆنسن لە کێبرکێی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سزا درا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مارتین کروکسال، پێشکەشکاری بەرنامەی The Papersدا لە کەناڵی بی بی سی گوتی، "ڕێگە دەدرێت ئاوا دڵخۆش بم؟ لە ڕاستیدا من دڵخۆشم"، ئەوەش دوای چەند خولەکێک لە کشانەوەی جۆنسن لە کێبرکێی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
هەر بۆیە دەزگای بی بی سی بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەرکەوتنی مارتین لەسەر شاشە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
زۆرێک لە بینەران ئەو دۆخەی مارتینیان بە لادان لە ڕەوتی بێلایەنی ڕۆژنامەنوسی وەسف کرد و هەندێکیان لە دەستەی چاودێری میدیایی بەریتانیا Ofcom سکاڵایان تۆمارکرد، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی تەلەگراف.
BREAKING: Martine Croxall has been taken off air after comments made during last night's edition of The Papers, after it was announced Johnson had pulled out.
— TLDR News UK (@TLDRNewsUK) October 24, 2022
Croxall, a regular BBC News presenter, said: “Am I allowed to be this gleeful? Well I am.”pic.twitter.com/AJDqj3gQJX
مارتین کروکسال بۆ خۆشی دەیزانی ئەو دڵخۆشییە لادانە لە یاسا و ڕێنماییەکان ڕۆژنامەوانی و گوتی، "لەوانە پێویست نەکات ئاوا دڵخۆش بم، دیارە من زۆر یاسام شکاند بەو پێکەنینەم."