گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دۆلار بۆ ئاستێکى نزمتر دابەزى

2022.10.24 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار بۆ ئاستێکى نزمتر دابەزى

ناس کورد-

نرخى 100 دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بۆ 145 هەزار و 750 دینار دابەزى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى دۆلار سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەدا بە 147.50 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا، دواتر بۆ 146 هەزار دینار دابەزى، کەمێک لەمەوبەریش بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوەکرا.

 

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی (دووشەممە 24-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی نرخی دۆلار ئەوەیە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە حکومەتی نوێ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێنێت، بەڵام من پێموایە ئەوە ئەگەرێکی لاوازە و بەمزووانە بانکی ناوەندی ئەو بڕیارە نادات."   

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوو هۆکاری دیکەش هەن کە یەکەمیان خستنەڕووی زیاتری دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، واتە دۆلار لە بازاڕدا زۆرە، لەگەڵ کەمبوونەوەی چالاکییە بازرگانییەکانیش لە عێراق و هەرێم."