گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی ئەو نەوتە سپییەی بەغدا بە هاووڵاتیانی هەرێمی دەدات ئاشکرا کرا

2022.10.24 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی ئەو نەوتە سپییەی بەغدا بە هاووڵاتیانی هەرێمی دەدات ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بەرمێلێك نەوت بە ١٥٠ هەزار دینار دەدات بە هاوڵاتیانی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 24-10-2022) ڕایگەیاند، " کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان لە نوسراوێکیدا بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاندووە، بەرمێلێک نەوتی سپی بە ١٥٠ هەزار دینار دەدات بە هاووڵاتیانی هەرێم کە لیتری دەکاتە ٧٥٠ دینار و بەکرێ گواستنەوەوە دەگاتە ١٦٠ هەزار دینار." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم نرخە نرخی بازرگانییە و بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بارگرانیە، هەموو هەوڵێکمان لە پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنی یەکێتی دەخەینەگەر، دەبێت چۆن بە هاووڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق دەفرۆشرێت واش بە هاوڵاتیانی هەرێم بفرۆشرێت ."