گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

72 وەبەرهێن هەزار و 720 دۆنم زەویی سلێمانییان پێدراوە

2022.10.24 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
72 وەبەرهێن هەزار و 720 دۆنم زەویی سلێمانییان پێدراوە

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە چوار ملیۆن مەتر دووجا زەوی دراوە بە ٧٢ وەبەرهێنەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕەمەزان نامیق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (دووشەممە 24-10-2022) ڕایگەیاند، ئەو زەوییانەی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو دابینکراوە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕوبەرەکەی زیاتر ( ۱۷۲۰ ) دۆنم زەوییە بەم شێوەیە :

 

٭ ساڵی ( ۲۰۱۹ ) نزیکەی ( ۱٦ ) پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە  بە ڕوبەری نزیکەی ( ٥۷٥ ) دۆنم زەوی .

 

٭ ساڵی ( ۲۰۲۰ ) نزیکەی ( ۱۸ ) پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە بە ڕوبەری نزیکەی ( ۲۰۰ ) دۆنم زەوی .

 

٭ ساڵی ( ۲۰۲۱ ) نزیکەی ( ۱٤ ) پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە بە ڕوبەری نزیکەی ( ٥٦۰ ) دۆنم زەوی 

.

٭ ساڵی ( ۲۰۲۲ ) تا ئێستا نزیکەی ( ۲٤ ) پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە بە ڕوبەری نزیکەی ( ۳۸٥ ) دۆنم زەوی .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم زەوییانە بۆ نزیکەی ( ۷۲ ) پڕۆژەی وەبەرهێنان دابینکراوە، واتە تەنها ( ۷۲ ) وەبەرهێنەر سودیان لەو زەوییانە وەرگرتووە و پێیان دراوە کە بەمەتر دەکاتە ( ٤٫۲٥۰٫۰۰۰٫۰۰۰ ) چوار ملیۆن و ٢٥٠ مەتر دوجا.