ناس کورد-
بەبۆنەی هەفتەی جیهانیی چەک داماڵین، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ئەوانەی چەکی قورسیان هەیە ڕادەستی حکومەتی بکەن و ئەوانەشی چەکی سوکیان هەیە بچن و تۆماری بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لەم هەفتەیە و تەواوی ڕۆژەکانی ساڵدا، هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون کە لە هەرکوێیەک لە شوێنە گشتییەکان و ناو ئۆتۆمبێل چەکی بێ مۆڵەت هەبێت دەستی بەسەردا بگرن.
دەقی پەیامەکەی وەزارەتی ناوخۆ: