گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیر وەڵام دەداتەوە

نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەش دەکرێت؟

2022.10.23 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەش دەکرێت؟

ناس کورد-

وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوت دەستیپێكردووە و دەیانەوێت ئەمساڵ نەوتی سپی لە سەرجەم ناوچەكان دابەش بكەن، بەڵام چاوەڕێن بەغدا نەوتیان بۆ بنێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 23-10-2022) ڕایگەیاند، "دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەردەوامە."

 

وتیشی، "بە گورژمەی 70 ملیار دینار نەوتمان کڕیوە و سەرەتا بەسەر خێزانەکان لەناوچە شاخاوییەکان دابەشی دەکەین، کە ژمارەیان 320 هەزار خێزانە، دواتر بۆ دەوروبەری شارەكان و دەمانەوێت ئەمساڵ نەوت لە ناو شارەكانیشدا دابەش بكرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " لە 3ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، مستەفا کازمی  لەکاتی سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان بەڵێنیدابوو لە 15ی تشرینی یەکەم بڕە نەوتێک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تائێستا نەنێردراوە و چاوەڕوانین بینێرن".