ناس کورد-
دیلمان ئازاد، پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی چیرۆکی ئەو خێزانە دەگێڕێتەوە کە شۆفێرەکەیان دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر منداڵەکەیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دیلمان ئازاد لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاویکردووەتەوە هۆشداری دەداتە دایکان و باوکان و دەیگێڕێتەوە، "منداڵیکی کچ، دایکەکەی زۆر بە شڵەژاوی هێنایە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کە گوایە لەلایەن شوفێرەکەیان کە چەندەها ساڵە شۆفێری ئەم خێزانەیە و دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر لەکاتی هاتووچۆپێکردنی لە ڕێگای قوتابخانە."
دەشڵێت، "ئەوەی وایکردووە ئاشکرا ببێت، لە قوتابخانه ئاگاداری دایکەکە دەکەنەوە منداڵەکەی ڕۆژانە دوادەکەوێ لە وانەکانیدا، دایکەکە کە فشاری دەخاتە سەر، منداڵەکە ڕاستییەکانی بۆ باس دەکات."
ئەو پزیشکە دەشڵێت، "ئێمەی لیژنه، پشکنینمان بۆی ئەنجامدا، قسەی دایکەکەمان پشت ڕاست کردەوە وڕاپۆرتێکی پوختمان دا پێی کە لەسەدی سەد دەبێتە بەڵگە بۆ دادگا و بۆ دادوەر."
"من زۆر تووشی سەرسوڕمان و شۆک بووم بەوەی کە چەند جار پارەی ڕۆژانەی منداڵەکەی بردووە و ئینجا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر،" ئەو پزیشکە وا دەڵێت.
هۆشداری دەدات و دەڵێت، "بەڕای من لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە نابێت متمانەی کوێرانە بە هەموو کەس بکەین، بەتایبەتی منداڵ، چونکه منداڵ ناتوانێ پارێزگاری لە خۆی بکات و دایک و باوک بەرپرسن لێی."
"تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن ئەوانە ئەمانەتی دەستی ئێمەن و نەوەی دوا ڕۆژن، وەکو ئامۆژگارییەکی پزیشکانە حاڵەتی وا، پاش لیژنەی پزیشکی دادوەری منداڵەکە پێویستە ببردرێتە لای پزیشکی دەروونی."