ناس کورد-
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە دوێنێ هەینی گەیشتووەتە هەشتا ساڵەی تەمەنی و بەنیازە جارێکی تر خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024دا کاندید بکاتەوە، بەڵام هێشتا بە فەرمی هیچ بڕیارێکی نەداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی SNBCی ئەمریکیدا وتی، "جارێ هیچ بڕیارێکی فەرمیم نەداوە، بەڵام بەنیازم جارێکی تر خۆم کاندید بکەمەوە و هێشتا کاتم هەیە بۆ بڕیاردان."
کاتێکیش پرسیاری لێکرا لەبارەی خواست و ویستی جیل بایدنی هاوسەری بۆ ئەو بڕیارە، بایدن بە سەری ئاماژەی بەوەکرد کە ئەویش پشتگیری دەکات.
وتیشی، "هاوسەرەکەم پێی وایە کە ئێمە شتێکی زۆر گرنگ دەکەین و نابێت دەستی لێ هەڵبگرین."