گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاری لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزای تورکیا لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق

2022.10.21 - 19:02
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزای تورکیا لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەبارەی هەندێک بابەت قسەیان کردووە کە گرنگترینیان ئەوەبووە داوایانکردووە حکومەتی ئەو وڵاتەش هاوشێوەی حکومەتی ئێران ڤیزە هەڵبگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 21-10-2022، یەکەمین رۆژی لوتکەی بازرگانیی عێراق و تورکیا لە مێرسین بەڕێوەچوو، لە هەرێمی کوردستان وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵ و بەرپرسانی ژووری بازرگانی و پارێزگارەکان بەشدارن.

 

لەمیانی بەڕێوەچوونی لووتکەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەم ئیڤێنت و کۆبوونەوانە گرنگن لەبەر ئەوەی تێگەیشتنی هاوبەش دروست دەبێت، دیاریکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکان دێتە پێشەوە، هەردوولا مەبەستیانە ئەو پەیوەندیانە بەهێز و پتەو و فراوان بکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆڕبەندەکەدا کۆمەڵێک خاڵمان خستەڕوو کە گرنگترینیان ئەوەبوو داوامانکرد کە دەوڵەتی تورکیا هاوشێوەی عێراق لەگەڵ ئێران، رسوماتی ڤیزە و پێدانی ڤیزە بۆ هاووڵاتییانی هەردوو وڵات هەڵبگرێت، بە تایبەت کە دەوڵەتی ئێرانیش ئەو پلانەی جێبەجێ کردووە." 

 

باسی لەوەشکرد، " لەگەڵ لایەنی تورکی باسمان لە کێشەی ئاویش کردووە، چونکە وەکو عێراق و هەرێمی کوردستان کێشەیەکی گەورەمان هەیە، ئەوەش بەهۆی تێکچوونی ژینگە و کەمبوونەوەی ئاوەوە."