گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە پارتییەوە بۆ موقتەدا سەدر: بۆچی لە نیوەی ڕێگا جێتهێشتین؟

2022.10.21 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
لە پارتییەوە بۆ موقتەدا سەدر: بۆچی لە نیوەی ڕێگا جێتهێشتین؟

ناس کورد-

بەنگین ڕێکانی، سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی موقتەدا سەدر کرد و دەڵێت، "بۆچی لە نیوەی ڕێگا جێتهێشتین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنگین ڕێکانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، لە پەیامێکدا بۆ ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاند، "بۆچی ئێمەتان لە نیوەی ڕێگا جێهێشت، بژاردەی لەوە باشتر هەبوون".

 

ڕێکانی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوە ڕەوتی سەدر بووە لە هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەوان کشاوەتەوە، ڕایگەیاندووە، " هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی لە پەرلەمان 180 نوێنەری هەبوو، دەیتوانی هەر یاسایەک دەربكات كە خۆی دەیەوێت، هەروەها سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و 15 وەزیری دەبوو، دەیانتوانی هەر بڕیارێک بدەن، دەمانتوانی پێکەوە بڕۆین، بەڵام ئەوان کشانەوە".

 

هاوکات سەبارەت بە ئەگەری دووەم و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش، سەرکردەکەی پارتی باسی لەوەکردووە، "ئەگەر سەدر لە هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانیدا بمایە، ئەوا بە 10 خولەک دەگەیشتینە لێکتێگەیشتن و پەرلەمان بە زۆرینەی ڕەها هەڵدەوەشایەوە."