گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی گرینلاند بۆ تڕەمپ: وڵاتەکەمان بۆ فرۆشتن نیە

2019.08.16 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەی گرینلاند بۆ تڕەمپ: وڵاتەکەمان بۆ فرۆشتن نیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەرپرسانی باڵای دوورگەی گرینلاند بەتوندی ڕەتیدەکەنەوە دورگەکەیان بە سەرۆکی ئەمریکا بفرۆشن. . ئەمڕۆ هەینی 16ی ئابی 2019 دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەی کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا گفتوگۆی کردووە بۆ کڕینی دورگەی گرینلاند، بەرپرسانی ئەو دورگەیەش بە توندی بیرۆکەکە ڕەت دەکەنەوە. . لەوەڵامی ئەو پێشنیازەدا ئانی لۆن باجر وەزیری دەرەوەی گرینلاند بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە "ئێمە ئامادە نین بۆ بازرگانی لەوشێوەیە و ئێمە بۆ فرۆشتن نین و وڵاتەکەمان نافرۆشین". . هاوکات سۆرین ئێسبیرس، وتەببێژی کاروباری دەرەکی پارتی گەلی دانیماریک بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە "بیرۆکەی فرۆشتنی بەشێک لە خاکی دانیمارک بە 50 هەزار هاوڵاتییەوە، بیرۆکەیەکی زۆر نابەجێ و خراپ و بێ مێشکانەیە، بەهەموو شێوەیەک دژی دەوەستینەوە". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە "دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەگەڵ چەند راوێژکارێکیدا پلانی کڕینی دوورگەی گرین لاندیان تاوتوێ کردووە. . گرنگی دوورگه‌که‌ به‌لای كۆشكی سپیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌سامانه‌ سروشتیه‌کان و له‌ ڕووی جیۆسیاسیشەوە ئه‌مریكا ده‌توانێت هێزی سه‌ربازی تێدا جێگیر بكات. ‌. بیرۆكه‌ی كڕینی دوورگه‌ی گرینلاند له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه نوێ نیه‌ و له‌دوای جەنگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌، له‌لایه‌ن سێیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ داوا لە دانیمارك کرا له‌به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن دۆلار دوورگه‌كه بە ئەمریکا بفرۆشێت، به‌ڵام داواکارییەکە ڕه‌تكراوەتەوە. ‌. دوورگه‌ی گرینلاند، سه‌ربه ‌دانیماركه‌ و به‌گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهان داده‌ندرێت، له‌ڕووی سنوری جوگرافیشه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ناوچه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باكور‌ و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئایسه‌له‌ندا و نه‌رویژ. .