گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لێدوانێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ’’تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف’’

2022.10.20 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ’’تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف’’

ناس کورد- 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانكارانه بوو، دەشڵێت، ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 20-10-2022) پێشوازی لە بنەماڵەی عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێک، سەرۆکی حکومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف گەیاند و ئاماژەی بەوەدا، "تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانكارانه بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بنەماڵەی شەهید هاوكار جاف ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە."