ناس کورد-
ليز ترهس سەرۆک وەزیرانى نوێی بەریتانیا دەستى لەکارکێشایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیز ترەس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ناتوانێت ئەرکەکانى ئەنجام بدات و پاشای ئاگادارکردووەتەوە کە دەست لە پۆستى سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پارتى پارێزگارانى دەسەڵاتدار دەکێشێتەوە.
وتیشى هەڵبژاردنی سەرۆکى نوێی بۆ پارتی پارێزگاران دەبێت لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا تەواوبێت.