ناس کورد-
نرخى نەوت بەڕێژەیەکى بەرچاو هەڵکشا، سەرەڕاى هەنگاوەکانى ئەمەریکا بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممە بە رێژەی زیاتر لە 2% (1.8) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە و گەیشتە 87.24 دۆلار.
هەروەها نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی زیاتر لە 1.7% بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەى 94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەکاتێکدایە، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا بڕیاریدا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتى یەدەگى ستراتیژى بکێشێتەوە و بیخاتە بازاڕەوە بەمەبەستى دابەزاندنى نرخەکەى.