کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌رپرسانى كۆشكى سپى ئاشكرایان كردووه، گفتوگۆكان له‌باره‌ى كڕینى دوورگه‌ى گرینلاندى دانیمارك و پلانه‌كه‌ى تڕه‌مپ بۆ لكاندنى دوورگه‌كه به خاكى ئه‌مریكاوه، گه‌رم و گوڕتر بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان لهیاساناسهكان كردووه پرۆژەیاسایه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكه‌ن. , میدیاکانى ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کردووە، ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاره‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا پشتیوانى پلانى کڕینى دوورگەکەى دانیمارکیان کردووە، هەروەها به سه‌ركه‌وتنێكى ئابورى گه‌وره‌شى ده‌زانن، بەڵام هەندێکى دیکە پێشبینى دەکەن پلانەکەى سەرۆکى ئەمریکا سەرنەگرێت. , گرنگى دوورگهگه به‌لاى كۆشكى سپیه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دوورگه‌ى گرین‌لاند ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سامانه سروشتیه‌كه‌ى و له‌ڕووى جیۆسیاسیشەوە ده‌تواندرێت هێزى سه‌ربازى ئه‌مریكاى تێدا جێگیر بكرێت. , به‌رپرسانى كۆشكى سپى ئاماژه‌یان بەوەشکردووە، بڕیاربوو مانگى ئایارى ئه‌مساڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا سه‌ردانى دوورگه‌كه بكات، به‌ڵام به‌هۆى گرژبوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و ئه‌مریكا سه‌ردانه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. , بیرۆكه‌ى كڕینى دوورگه‌ى گرین‌لاند له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه، نوێ نیه و له‌دواى جەنگى جیهانى دووه‌مه‌وه، له‌لایه‌ن سێیه‌مین سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه داوا لە دانیمارك کرا له‌به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن دۆلار دوورگه‌كه بە ئەمریکا بفرۆشێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه. , دوورگه‌ى گرین‌لاند، سه‌ربه وڵاتى دانیماركه و به‌گه‌وره‌ترین دوورگه‌ى جیهان داده‌ندرێت، له‌ڕووى سنورى جوگرافیشه‌وه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى باكور و هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئایسهلهندا و نه‌رویژ. , ,