گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئیمەیڵێکى هەڵە’’ وەزیرێکى ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد

2022.10.20 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئیمەیڵێکى هەڵە’’ وەزیرێکى ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد

ناس کورد-

 

سوێلا برەیڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، دوای ئەوەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی لە ئیمەیڵی تایبەتی خۆیەوە ناردووە، دەستى لەکارکێشاوەتەوە، چونکە "پێشێلکردنی تەکنیکی" یاساکانی حکومەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

برەیڤەرمان  لە نامەیەکدا بۆ لیز ترۆس، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتى "هەڵەیەکم کرد، بەرپرسیارێتی دەگرمە ئەستۆ، دەست لەکار دەکێشمەوە".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، کە بەڵگەنامەیەکی فەرمی لە ئیمەیڵى تایبەتی خۆیەوە بۆ هاوکارێکى ناردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە "پێشێلکردنی تەکنیکی یاساکانە"، هەربۆیە دەستلەکاردەکێشێتەوە.

 

برەیڤەرمان جەختیکردووەتەوە، "نیگەرانییەکی جددی" هەیە سەبارەت بە پابەندبوونی حکومەت بە رێزگرتن لەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردنی رابردوودا بە دەنگدەران داویانە.