گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەولێر

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ گیان لەدەستدانى دوو ئەندامى خێزانێکى لێکەوتەوە (وێنە)

2022.10.19 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
رووداوێکى سەختى هاتوچۆ گیان لەدەستدانى دوو ئەندامى خێزانێکى لێکەوتەوە (وێنە)

ناس کورد-

 

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لە هەولێر گیان لەدەستدانى دوو ئەندامى خێزانێک و برینداربوونى کەسێکى دیکەى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر، کاتژمێر9ی ئەمشەو، لەسەر شەقامی خەدەمی120مەتری، هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا و چووە ڕێڕەوی بەرامبەر و لەوێ خۆی کێشا بەتاکسیەکی نیسان، کەئەندامانی یەک خێزانی تێدابوو، پێکدادانەکە ڕووبەڕوو بوو، لەدەرەنجامی خۆپیاکێشانەکە دووکەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بەسەختی زامداربو کەسەرجەمیان شوفێرو سەرنشینی تاکسیەکە بوون.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



هەمو کات لێخوڕین لەژێر کاریگەری ماددەی سەرخۆشکەر ماڵوێرانی وکارەساتی بەدواوە بوە

 

کاتژمێر9ی ئەمشەو، لەسەر شەقامی خەدەمی120مەتری،هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وچوە ڕێڕەوی بەرامبەر و لەوێ خۆی کێشا بەتاکسیەکی نیسان، کەئەندامانی یەک خێزانی تێدابوو، پێکدادانەکەڕووبەڕوو بوو، بەداخەوە لەدەرەنجامی خۆپیاکێشانەکە دووکەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بەسەختی زامداربو کەسەرجەمیان شوفێرو سەرنشینی تاکسیەکە بون، لەکاتی لێکۆلینەوەو پشکنینی هیۆندایەکە دەرکەوت کەشوفێرەکە بڕێکی زۆری ماددەی سەرخۆشکەری خواردبۆوە، کەئەمەش وایکردبو لێخوڕینەکەی بەبێئاگایی بێت.

 

تکایە لەژێر کاریگەری مادەی سەرخۆشکەر بەهەر بڕێک بێت لێخوڕین مەکەن،چونکە ماڵوێرانیەکان لەدوای خواردنەوە دەستپێدەکەن.

 

May be an image of 3 people, car and outdoorsMay be an image of 2 people and outdoorsMay be an image of roadMay be an image of 1 person, car and outdoorsMay be an image of roadMay be an image of 1 person, car and outdoors