ناس کورد-
راوێژكارێکى بارزانى رایگەیاند، راسته لەتیف رەشید یه‌كێتیی بووه و ئاوه‌ڵزاوای مام جه‌لاله، به‌ڵام بڕیاری دانانی لەپۆستى سه‌رۆك كۆمار بڕیاری بارزانی بوو، پارتی ده‌نگی پێدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌سعود حه‌یده‌ر بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگیان به به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح دا..له‌تیف ره‌شید، پشكی یه‌كێتییه، به‌ڵام بارزانی ئه‌و بڕیاره‌ی دا، كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات".
وتیشی "راستییه‌ك هه‌یه، كه گرنگ بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی كوردیی دیاری كرد، كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار. ئه‌وه‌ش به لای بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو شتێك گرنگتره، كه ئه‌زموونی 2018 دووباره نه‌كرایه‌وه".
لەتیف رەشید سەرۆککۆمارى عێراق پێشتر رایگەیاند، ئەو سەرۆکى عێراقە و پشتى هەموو لایەنەکان دەگرێت، ئەوەش لەوەڵامى ئەوەى ئایا لەپشکى یەکێتى بووەتە سەرۆککۆمار یان لایەنى دیکە.
لەتیف رەشید لەکاتى گەیشتنى بۆ سلێمانى (19-10-2022) لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى ئایا لەپشکى یەکێتى یان لایەنى دیکە یان بەسەربەخۆ بووەتە سەرۆککۆمار وتى "من سەرۆکى عێراقم و پشتى هەموو هێزە سیاسییەکانى عێراق و کوردستان دەگرم بە یەکێتى نیشتیمانى کوردستانیشەوە".