گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

قوباد تاڵەبانى: کۆماندۆ تۆڵە دەکاتەوە

2022.10.19 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: کۆماندۆ تۆڵە دەکاتەوە

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەیانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی کۆماندۆ رێگە نادەن خوێنی شەهید مولازم زوهێر و شەهیدانی دیکە بە فیڕۆ بچێت و بە توندترین شێوە توڵە لە تیرۆریستان دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (19-10-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "هێزی کۆماندۆی کوردستان و فەرماندە ئاکام بە درێژایی ساڵانی رابردوو رۆڵێکی گرنگیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا بینیوە و بە دڵنیاییەوە بۆ لەمەودواش پێداگرتر لە جاران هەوڵی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کوردستان دەدەن".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



بە داخەوە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە دژی تیرۆریستانی داعش پێشمەرگەی دڵسۆز مولازم زوهێر محەمەد شەهید بوو و ئاکام عومەر، فەرماندە ئازا و لێهاتووەکەی هێزەکانی کۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەکیتر برینداربوون.

 

لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی ئازیزی شەهید مولازم زوهێر دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ فەرماندە ئاکام و پێشمەرگە بریندارەکانیتری ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەخوازم.

 

هێزی کۆماندۆی کوردستان و فەرماندە ئاکام بە درێژایی ساڵانی رابردوو رۆڵێکی گرنگیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا بینیوە و بە دڵنیاییەوە بۆ لەمەودواش پێداگرتر لە جاران هەوڵی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کوردستان دەدەن و رێگە نادەن خوێنی شەهید مولازم زوهێر و شەهیدانی دیکەی کوردستان بە فیڕۆ بچێت و بە توندترین شێوە توڵە لە تیرۆریستان دەکەنەوە.

 

هەزاران درود بۆ گیانی پاکی شەهید مولازم زوهێز و هەموو شەهیدانی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ کاکە ئاکام وبریندارەکانیتریش دەخوازین.