گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە فەرماندەیی هێزەکانی 70ی یەکێتییەوە

2022.10.19 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە فەرماندەیی هێزەکانی 70ی یەکێتییەوە

ناس کورد-

فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 70ی یەکێتی دەڵێت، ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بریندارە و لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١٠/١٩ ھێزێکی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لەدژی تیرۆریستانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە ،بۆمبی چێندراو بە لە ئۆتۆمبێلەکانی ھێزەکەدا تەقیەوەو لە ئەنجام دا ئەفسەرێک بە ناوی ملازمی یەکەم (زوھێر فایەق)شەھید بوو ،ھەروەھا فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆ (ئاکام عومەر ) و چەند پێشمەرگەی تر بریندار بوون کە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
لە داھاتودا روونکردنەوەی زیاتر رادەگەیەنین

فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠
٢٠٢٢/١٠/١٩