گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشوهەوا زیاتر فێنک دەبێت و ئاسمانیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور

2022.10.19 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوا زیاتر فێنک دەبێت و ئاسمانیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە هەوایەکی شێدار دێتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2022، لە ئەنجامی کشانەوە و لاوازبوونی بەرزەپاڵەپەستۆی ڕۆژھەڵات لەسەر ناوچەکانمان و ھاتنە سەرەوەی بارستە ھەوایەکی شێدار لە باکوری دەریای سوورە بەرەو ناوچەکانی سوریا و عێراق، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لە ساماڵەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 پلە نزمدەبنەوە.

 

بۆیە پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت؛

ھەولێر 32 بە 23 پلە

سلێمانی 31 بە 19

دھۆک 31 بە 22 پلە

ھەڵەبجە 32 بە 18 پلە

کەرکوک 34 بە 23 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 36 بە 21 پلە

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین 32 بە 19 پلە

لە سنوری ئیدارەی سۆران 31 بە 18 پلە

 

ئاراس جەبار دەشڵێت، "خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک ئەبێت بەخێرایی 20 بۆ 40 کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژھەڵاتەوە."


جەختیکردووەتەوە کە "دوو سبەی ھەینی و ڕۆژانی دواتر کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان زیاتر ئەبێت و کەشوھەوا ناجێگیر دەبێت."