ناس کورد-
دژە تیرۆرى کوردستان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلى بەرپرسێکى پەکەکە لە شنگال لەلایەن تورکیاوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاتژمێر 20:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لە ناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.