گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

کازمى وردەکاریی سێ هەوڵى تیرۆرکردنى ئاشکرادەکات

2022.10.18 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى وردەکاریی سێ هەوڵى تیرۆرکردنى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ماوەی سەرۆکایەتی حکومەتەکەیدا 3 هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان بە نێودەوڵەتیکردنى هەوڵى سێیەمى رەتکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە میانی وتارێکدا لە دانیشتنی کابینەی حکومەتدا (18ی تشرینی یەکەمی 2022) وتی "من 3 هەوڵی تیرۆرکردنم درا، بێدەنگ بووم و ئارامم گرت و پرسەکەم پەرەپێنەدا، هەرچەندە فشاری نێودەوڵەتی بوو بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی هەوڵى سێیەم”.

 

وتیشی "من بەنێودەوڵەتیکردنى ئەو پرسەم بۆ پاراستنی عێراق و عێراقییەکان رەتکردەوە".

 

 "ئێمە بێدەنگ بووین، بەڵام کەسانێک هەبوون هەوڵیان دەدا هەر هەنگاوێکی حکومی بخەنە ژێر پرسیارەوە کە سوودی بۆ عێراقییەکان هەبێت، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا دەبێت هەموو ئەو کەسانە بپارێزین کە ئاڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان بەرزکردەوە و خەڵک ڕاستییەکە دەزانن"، کازمى وایوت.