گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

کازمی داوا دەکات پشتگیری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی نوێ بکرێت

2022.10.18 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی داوا دەکات پشتگیری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی نوێ بکرێت

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات پشتگری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی نوێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی داواش دەکات لایەنەکان "ڕێگە بە محەمەد شیاع سودانی بدەن ئازادانە تیمە وەزارییەکەی هەڵبژێرێت."

 

 

ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئاشکرایکرد، ڕۆژی شەممە وادەی دەنگدانە لەسەر حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی.

 

هاوپەیمانێتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا "كە تەرخانكرابوو بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت، لە نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمان، بەڕێز محەمەد حەلبوسی."

 

دەشڵێت، "تاوتوێی دوایین پێشهاته سیاسییەکان وڵات و پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرا."

 

هاوپەیمانیەتییەکە داوای لە پەرلەمان کرد ڕۆژی شەممە کۆبوونەوە بکات بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی سودانی.