ناس کورد-
پۆلیسی زاخۆ شێواز و وردەکاری دزینی پارە و ئاڵتونی ژنێکی ئێزدی لەلایەن براکەیەوە بە هاوکاری کەسێکی تر ئاشکراکرد و ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی زاخۆ لە ڕوونکردنەوە و ڤیدیۆیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاویکردەوە دەڵێت، "دوای چەندین ساڵ ژنێکی ئێزدی بە ڕەنج و شانی خۆی پارە و ئاڵتونی کۆکردووەتەوە، بەڵام پێش دوو مانگ برایەکی خۆی بە هاوکاری کەسێکی تر، نزیکەى 25 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەدزێت و هەمووی دەخوات.
دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە ماددەی 444 بەند دەکرێن.