ناس کورد-
پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکیان بە تۆمەتی بەڕێکردنی هاوڵاتیان بە شێوەی قاچاخ بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (18ی تشرینی یەکەمی 2022) بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و لەسەر فەرمانی دادگا ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمتبارێک بەناوی (ب،م،ع) لەدایکبووی ساڵی 1986 بەپێی ماددەی 10 لە یاسای ژمارە 76 ساڵی 2001 سەرۆکایەتی هەرێم، دەستگیر کرا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکە لە ڕانیە دەستگیرکراوە لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین، ئێستا ڕەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا کراوە بۆ وەرگرتنی وتەکانی”.
ئاشکراشی کرد، “ئەم کەیسە تایبەتە بە بەڕێکردنی خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات بە قاچاخ”.