گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

یەکێتی میدیایەکی تری خۆی داخست

2022.10.18 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی میدیایەکی تری خۆی داخست

ناس کورد-

میدیای فەرمیی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان-ھەولێر ڕادەگیرێت و پەیوەست دەكرێت بە تۆڕی گەلی كوردستانەوە کە سەر بەو حزبەیە و نوسینگەی پایتەختی تۆڕەكە لە جێگەی دەكرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی PUKMEDIAی زمانحاڵی یەکێتی لە هەواڵێکدا (18ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، لە چوارچێوەی رێكخستنەوە و پوختكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، تۆڕی گەلی كوردستان دادەمەزرێت، كە پێكدێت لە (كەناڵی ئاسمانی و رادیۆ و وێبسایت) و هەر بوارێكی دیكەی میدیایی كە راگەیاندنی یەكێتی بە پێویستی بزانێت.


ھاوڕێ رواندزی، راوێژکاری تایبەتی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لەھەولێر بە ماڵپەڕەکەی راگەیاند:" لەچوارچێوەی پرۆژەی یەكخستن و پوختكردنەوەی راگەیاندنی یەکێتی، لە مڕۆوە پەخشی كەناڵی تەلەفزیۆن گەلی کوردستان - ھەولێر رادەگیرێت و کەناڵەکە پەیوەستدەكرێت بە پڕۆژەی تۆڕی گەلی كوردستانەوە".

" بۆ بایەخدانی زیاتری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان نوسینگەی پایتەختی تۆڕی گەلی کوردستان لەھەولێر جێگای تەلەفزیۆنەکە دەگرێتەوە، کە سەرپەرشتی کار و چالاکیەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر دەکات بەھەموو قەزا و ناحیەکانەوە روماڵەکانیش بۆ تۆڕی گەلی کوردستان دەبێت" رواندزی وایوت.

تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان - ھەولێر لە 8ی تشرینی دووەمی 1991 دامەزراوە و پەخشی دەستپێکردوە كەناڵێكی لۆكاڵی سەربەر مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك-بووە .


هاوڕێ رواندزی دەڵێت:" توانای مرۆیی كەناڵەكەش دەخرێتەسەر تۆڕی گەلی كوردستان و سوودیان لێوەردەگیرێت".

ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن لە چالاكییەكانی بەردەوام دەبێت، بەتایبەت چالاكیەكانی ساڵۆنی لاپەڕە نۆ و دەرچواندنی گۆڤاری دیوان.