ناس کورد-
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆتایی کێشمەکێشی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، هەمووان لەسەر د. لەتیف ڕەشید ڕێککەوتن و دەریشیان چاند، دەشڵێت، بافڵ تاڵەبانی بە مەسعود بارزانیی وتووە، "من به پێشمه‌رگایه‌تیش ڕازیم ئه‌گه‌ر جه‌نابت ڕازی بیت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای وتووە، "لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار‌دا کاندیدی کورد براوە بوو، د. لەتیف ڕەشید خۆی وه‌كو سه‌ربه‌خۆ كاندید كردبوو دیاره ڕۆژگار شانسی ئه‌و بوو وامان لێهات هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكبكه‌وین و ده‌ریشمان چاند، نایشارینەوە له‌كۆتاییدا ئێمه ڕازی بووین كاک به‌رهه‌م نه‌بێت هه‌ركه‌سێكی تر بێت له یه‌كێتی نیشتیمانی."
لەبارەی ئەوەی خه‌ڵكێک هه‌ن پێیانوایه ڕێككه‌وتنێكی نهێنی لەنێوان بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی هەبووە بۆ دەر‌چواندنی دكتۆر له‌تیف ڕه‌شید، فازڵ میرانی دەڵێت، "من له‌و ڕێككه‌وتنه ئاگادار نیم، چونكه خۆیان دووقۆڵی دانیشتوون من و تۆ له‌كوێ بزانین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ئێمه نه‌ڵێن ئێمه نازانین، بەڵام مه‌سه‌له‌یه‌كی فارسی هه‌یه ده‌ڵێت (دووكه‌ڵی بێ ئاگر نییه)."
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سەرۆک كۆماری عێراق سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، كه كاندیده‌كانی پارتییان دووجار شكاندووه له‌به‌رامبه‌ریشدا كادیرانی پارتی وه‌ڵامیاندایه‌وه.
لەوبارەیەوە فازڵ میرانی ڕایگەیاندووە، "جاری واهه‌یه (ئینسان كه شایی نازانێت ده‌ڵێت عه‌رزه‌كه خواره) ئینسان به‌شوێن بیانوویه‌ک ده‌گه‌ڕێت كه‌تنه‌كه‌ی خۆی پێداپۆشێت ئێمه نه‌مانویست بڵێین كاكه ئێوه ئه‌سڵی پرۆسه‌كه‌تان به‌هه‌ڵه برد هه‌م كاک به‌رهه‌میشیان تووشی شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره كرد پاش ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه و ئیشكردن و خزمه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كه ڕه‌نگه خه‌تای خۆشی تێدا بێت، جارێ ئه‌وه وتیان دكتۆر له‌تیف كاندیدی ئێمه نییه و سه‌ربه‌خۆیه ئینجا كه له‌ده‌ستیاندا شكا به ته‌سه‌وری خۆیان وتیان ئێمه شكستمان به هۆشیار و ڕێبه‌ر هێناوه و ده‌ڵێن له‌ڕقی ئێوه ده‌نگمان به دكتۆر له‌تیف داوه ئه‌مه شتێكی جوان نییه وه‌كو سه‌رۆكی حزبێک خۆشم ته‌ماشام كردووه وتم خۆزگه ئه‌مه‌ی نه‌وتایه و ئه‌م قسانه‌ی نه‌كردایه، چونكه نه لایه‌قی مه‌ركه‌زی ئه‌وه نه لایه‌قی ئێمه‌شه ئه‌و قسانه‌مان له‌سه‌رۆكی حزبێک گوێ لێبێت كه دوێنێ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دانیشتووه وتویه‌تی، من به پێشمه‌رگایه‌تیش ڕازیم ئه‌گه‌ر جه‌نابت ڕازی بێت، جاری واهه‌یه هه‌ڵده‌چێت له هه‌ڵچوونیشدا ئینسان قسه‌ی شپرزه‌یش ده‌كات. "
فازڵ میرانی باسی لەوەشکرد، " به‌دڵنیایی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئاسایی ده‌بنه‌وه، ئه‌وان سه‌رۆک كۆمارێكیان ده‌ویست و ئێمه‌ش سه‌رۆک كۆمارێكمان ده‌ویست، نه هی ئه‌وان ده‌رچوو نه‌هی ئێمه‌ش ده‌رچوو، ئیتر بۆ ئاسایی نه‌بێته‌وه ئێستا كه‌سێک ده‌رچووه هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕازین. "