گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى ئەو نەوتەی بووەهۆی گڕگرتنی قوتابخانەیەک لە سلێمانی

2022.10.17 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى ئەو نەوتەی بووەهۆی گڕگرتنی قوتابخانەیەک لە سلێمانی

ناس کورد-

لەدوای ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی سلێمانی بەهۆی نەوتی سپییەوە و برینداربوونی سێ کەس، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەو نەوتە دابەش بکات و دەڵێت، "ئەو کارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەوە دەکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2022، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای قوتابخانەی بەردەکەڕ لە تانجەرۆی سلێمانی، سێ کەس برینداربوون، پەیامێنری ناس کوردیش دەڵێت، ڕووداوەکە لەکاتی بردنەژوورەوەی سوتەمەنی بووە بۆ نێو قوتابخانەکە.  

 

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە "ناس کورد"ی وت، "ڕووداوەکە لەکاتێکدا ڕوویدا کە نەوتمان بۆ دەهات وەریبگرین، کاتێک نەوتەکەیان هێنا لەماوەی چەند خولەکێکدا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا."   

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ لە چەند سایت و پێگەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە بەرێوبەرایەتیمان لەبری نەوتی سپی بەنزینی ناردوە بۆ خوێندنگایەک کە بەهۆیەوە ئاگرکەوتووە، ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین دابەشکردنی نەوتی خوێندنگاکان دورونزیک پەیوەندی بە بەرێوبەرایەتیمانەوە نییە و لێی بەرپرسیار نین، بەڵکو ئەوکارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە دەکرێت."

 

لەدوای ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا داوا لە قوتابخانەکان دەکات ئەو سوتەمەنییەی وەریانگرتووە بە هیچ جۆرێک بەکارینەهێنن.

  

me_ga.php?id=5754