ناس کورد-
ورچێک لە باخچەى ئاژەڵانى چاڤیلاند لە سلێمانى پەلامارى منداڵێکى چوار ساڵانیدا و بەهۆیەوە برینداربوو، رەوانەى نەخۆشخانە کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان نادر بەرێوەبەرى سەنتەرى هەماهەنگى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، منداڵەکە تەمەنى چوار ساڵە و قۆڵى بریندار بووە.
وتیشى لەئێستادا منداڵەکە رەوانەى نەخۆشخانەى شارى سلێمانى کراوە و تەندروستى جێگیرە.