گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەى ئاشکراکرا

میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی بڕیاری لەسەر درا

2022.10.17 - 16:18
App store icon Play store icon Play store icon
میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی بڕیاری لەسەر درا

ناس کورد-

وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی (20)ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست پێ بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ چۆنییەتی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی (20)ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست پێ بکرێت. دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکانیش، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکرێتەوە.