گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەکێتی داوای ھەرێمی سەربەخۆی نەکردووە

جوان ئیحسان: پۆستی وەزیری دادی عیراق ئیستیحقاقی یەکێتییە

2019.03.16 - 13:27
جوان ئیحسان: پۆستی وەزیری دادی عیراق ئیستیحقاقی یەکێتییە

ناس کورد- ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، پۆستی وەزیری دادی عیراقی پشکی کوردەو لەنێو کردیشدا ئیستیحقاقی یەكێتیە.

 

جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سورین لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد، بە ئیستحقاقی فراکسیۆنە کوردییەکانی دەزانین و لە نێویشیاندا مافی یەکێتییە".

 

لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، جوان ئیحسان وتی: "کەرکوک و ھەرێم و بەغدا، دەبێت پێکەوە بڕیاری چارەسەریان بدرێت، ئەگەر ڕێککەوتن لە هەر یەک لەو پرسانەدا نەکرێت ئەوا ئەوانی تریش گرفتیان بۆ دروستدەبێت".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی: "وەک یەکێتی دەمانەوێت بە زوترین کات حکومەتی ھەرێم پێکبێت، لەگەڵیدا یەکێتی حزبێکی بە ئەزموونە، دەمانەوێت شەراکەتی ڕاستەقینە لەنێوان سەرجەم ھێزە سیاسییەکاندا هەبێت، ئەزموونێکی خراپ ھەبوو لەچوارساڵی ڕابردوو، نامانەوێت خراپ بەڕێوەچێت، پێکھێنانی حکومەت بەبێ متمانە و لاسەنگی پێکنەھێنرێت".

"یەکێتی داوای ھەرێمی سەربەخۆی نەکردووە" جوان ئیحسان وای وت.