گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕێژەی بێکاری لە هەرێم بۆ دەستەی ئامار بووەتە جێگەی پرسیار

2022.10.16 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێژەی بێکاری لە هەرێم بۆ دەستەی ئامار بووەتە جێگەی پرسیار

ناس کورد- 

بەگوێرەی ئامارێکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، ڕێژەی بێکاری لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 18%، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەو ئامارانەی بڵاو دەکرێنەوە جێگەی پرسیارن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان (یەکشەممە 16-10-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو ڕووپێوێک لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بارەی ڕەوشی کار و ڕێژەی بێکاری بەڕێوە چووە و ئەوەی عێراق ئەنجامەکەی ڕاگەیاندراوە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان ڕاپۆرتەکە ئامادەیە و دوای پێداچوونەوە ئەنجامەکە ئاشکرا دەکەین، ڕووپێوەکە بە ھاوکاریی و ھەماھەنگیی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کراوە و ئاماری وردی تێدایە لەبارەی ڕەوشی کار لە ھەرێمی کوردستان.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەنێو ڕاپۆرتی خۆماندا ڕەوشی کارکردن و بێکاری ھەمووی بەوردی دیاری کراوە، چەند کەس لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و لەو ژمارەیە چەندی لە کەرتی گشتی و چەندی لە کەرتی تایبەتە، ھەتا ڕەگەزیش دیاری کراوە.''

 

هاوکات سەبارەت بەو ئامارەی ڕێکخراوی کاری جیھانی، سیروان محەمەد، دەڵێت، "ھەموو ئەو ئامارانەی لەلایەن دەزگا و ڕێکخراوەکانی دیکەوە بڵاو دەکرێنەوە جێگەی پرسیارن، چونکە نازانرێت لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە، تەنیا ئاماری دەقیق و فەرمی ئەو ئامارەیە کە لەلایەن دەستەی گشتیی ئاماری ھەرێمی کوردستان و دەزگای ناوەندی ئاماری عێراقەوە بڵاو دەکرێنەوە.''