گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی هاوپەیمانان لەبارەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە کۆبوونەوە

2022.10.16 - 16:14
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی هاوپەیمانان لەبارەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە کۆبوونەوە

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا کۆبوونەوە و باسیان لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە، 16-10-2022) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتيۆ ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى کرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،  لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق و سووريا، دوا ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ کراوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا جەختیان لە گرنگیی به‌رده‌وامبوونی هاوکاری و پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە داعش و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانيان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه‌ بهێندرێت.

 

ئەوەش هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە و ماكفارلان پابه‌نديى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپاتكرده‌وه‌ و هه‌ردوولا هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌يان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌ پێويست زانى.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار بووە، دۆخی پرۆسه‌ى سياسیی عێراق، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک كۆمار و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق، دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاووتوێ کراون.