گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی خەرجکردنی کرێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.10.16 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی خەرجکردنی کرێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون ڕایگەیاند، ھەر کوڕ و کچێکی شەھید دەیەوێت لە زانکۆی تایبەت درێژە بەخوێندن بدات کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم عادل، وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان (یەکشەممە 16-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی وتووە، "حکوومەتی ھەرێم لە رێگەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبێت لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی بۆ کوڕ و کچی سەربەرزی شەھیدان و جینۆسایدکراوان، بۆ ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ھەر کوڕ و کچێکی شەھید بیەوێت بە پارە درێژە بە خوێندن بدات ئەوە لەلایەن وەزارەتەوە کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت و لەسەر ئەرکی حکوومەت کرێی بۆ خەرج دەکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چەند مەرجێک دیاریکراون بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن لەوانەش دەبێت قوتابی کوڕ یان کچی شەھید بێت و مەرجەکانی خوێندن لەو زانکۆ یان پەیمانگایە بیگرێتەوە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سنووری خۆی نووسراوی پشتگیری بۆ زانکۆکە دەکرێت و کرێکە دەکەوێتە سەر حکوومەت".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ساڵانی رابردووش وەزارەت بەردەوام بووە لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندن و لە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی کوڕ و کچی شەھید لە زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن دەدەن و ئەمساڵ قۆناغێکی دیکەش دەچنە پاڵ ئەوانەی ساڵانی رابردوو".