ناس کورد-
محەمەد شیاع سودانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵێن دەدات کە ڕێوشوێنی جدی بگرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی گەندەڵی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سودانی لە تویتێکدا (یەکشەممە 16-10-2022) ڕایگەیاند، "هەرگیز درێغی ناکەین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی جدی و راستەقینە بۆ سنووردارکردنی گەندەڵی کە بە جومگەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانیدا بڵاوبووەتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردووە، "ئەو پرسەمان خستووتە ئەولەویەتی بەرنامەكەمانەوە و ڕێگە نادەین پارەی عێراقییەكان بدزرێت".