گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین ڕاپۆرت لەبارەی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی خرایەڕوو

2022.10.16 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین ڕاپۆرت لەبارەی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی خرایەڕوو

ناس کورد- 

لیژنەی کاروباری ناوخۆی پەرلەمانی ئێران لە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیدا ڕایگەیاند، هیچ لێدان و دەستدرێژییەکی جەستەیی نەکراوەتەسەر ژینا ئەمینی و گیان لەدەستدانی ئەو کچە بەهۆی ئازاردانەوە نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیدا لەبارەی هۆکاری گیانی لەدەستدانی "ژینا ئەمینی" لیژنەی کاروباری ناوخۆی پەرلەمانی ئێران (یەکشەممە 16-10-2022) ڕایگەیاند، "لە بنکەی پۆلیسی ئاسایشی گشتیدا هیچ لێدان و دەستدرێژییەکی جەستەیی نەکراوەتەسەر ژینا ئەمینی." 

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا کە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران خراوەتەڕوو، باس لەوە کراوە کە بنەماڵەی ژینا ئەمینی سەرەڕای ئەوەی چەندین جار لەلایەن پەرلەمانەوە بانگێشت کراون، بەڵام ئامادە نەبوون لە لیژنی کاروباری ناوخۆ ئامادەبن و ڕاپۆرتەکە ببین. 

 

دوای ٢١ ڕۆژ لە مردنی ژینا ئەمینیی تەمەن ٢٢ ساڵ کە لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو، ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران ڕایگەیاند کە گیان لەدەستدانی ئەو کچە بەهۆی، "لێدان و ئازاردان و بەرکەوتن نەبووە و هیچ برینێک لە جەستەیدا نەبووە." 

 

لە بەرامبەردا بنەماڵەی ژینا ئەمینی و پارێزەرەکانیان چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە هیچ ڕاپۆرتێک قبوڵ ناکەن بەبێ ئەوەی ڕای پزیشکە متمانەپێکراوەکان وەربگرن.