گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئێران هەڕەشەی هێرشی گەورەتر لە هەرێم دەکات و چەند مەرجێکیشی هەیە

2022.10.16 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هەڕەشەی هێرشی گەورەتر لە هەرێم دەکات و چەند مەرجێکیشی هەیە

ناس کورد-

سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن بەوەی بوونی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات لەسەر خاکی هەرێم قبوڵ ناکەن و دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکان بەردەوام دەبن و حکومەتی هەرێم یان دەبێت ئەو حزبانە چەک بکات یاخود دەریان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران (16ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین 3,000 چەکدار لەو دیوی سنوورەکانی ئێرانەوە کارگەی بەرهەمهێنانی بۆمبیان هەبێت و ئۆپەراسیۆن دژی ئەوان درێژە دەدەین، تەنانەت ئۆپەراسیۆنی گەورەتریش."

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاشکرای دەکات، "بە بەرپرسانی هەرێممان گوتووە دوو رێگە هەن، یان ئەوەیە بکرێنە هێزێکی مەدەنی و چەک بکرێن، یان هەرێمی کوردستان دەریان بکات."

 

هاوکات میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران ئاشکرایان کرد، ئێران چەند مەرجێکی بۆ حکومەتی هەرێم دیاریکردووە بۆ وەستاندن و ڕاگرتنی هێرشەکانی دژی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کە ئەویش دەرکردنی تەواوەتی ئەو حزبانەیە و داماڵینی چەکەکانیانە.

 

هەروەها ئێران بە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە نابێت ڕێگە بدات ئەو حزبانە هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازی و میدیایی دژی ئێران بکەن.

 

ڕۆژی 28ی ئەیلولی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران بنکە و بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵە و پارتی ئازادیی کوردستان و کەمپێکی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە سنووری قەزای کۆیە بۆردوومان کرد، بەو هۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون.