ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی لە پارێزگای واست وێنە و وردەکاری پرۆسەی ڕزگارکردنی منداڵێکی بڵاوکردەوە کە دەستی لەناو مەکینەی گۆشی کارەباییدا گیریکردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (16ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "تیمەکانی بەرگریی شارستانی منداڵێکیان لە ناوچەی حەی لە واست ڕزگارکرد کە دەستی چوبوو بە مەکینەی گۆشتی کارەباییدا، دوای ئەوە خێزانەکەی پەیوەندی بە بەرگریی شارستانییەوە کرد.".
دەشڵێت، "تیمی بەرگریی شارستانی دوای گەیشتنی بە ماڵەکە و بەهۆی خوێنبەربوون و لەهۆشخۆچوونی منداڵەکە، ناچار گواستییانەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری و بەهۆی ئامێری کۆستەرەوە مەکینەکەیان کردەوە و دەستی منداڵەکەیان دەرهێنا بەبێ برین."