ناس کورد-
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە شاری سلێمانی دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت، سەرچاوەیەكیش لە پۆلیسی سلێمانی دڵنیایی دەدات کە هیچ ڕووداوێک لە ئارادا نییە و بەبۆنەی گەڕانەوەی نەهرۆ عەبدولکەریم کەسنەزانییەوەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی (شەممە 15-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو دەنگی تەقەیەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە سلێمانی دەبیسترێت بەکارهێنانی یاری ئاگرینە بە بۆنەی یادی مەولود و گەڕانەوەی نەھرۆ کەسنەزانی، شێخی تەریقەتی قادرییەوەیە لە ولاتی ئەمریکا."
جەختیشیکردەوە، "هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو لە ئارادا نییە، بەڵکو لە تەكیەی كەسنەزانی یاری ئاگرین دەتەقێنرێت."