ناس کورد-
لە شاری ئیدلبی سوریا منداڵێکی دوو سەر لەدایکبووە و تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی سوریا، منداڵەکە بەڕێگەی نەشتەرگەری لە شاری ئیدلب لەدایکبووە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ وڵاتی تورکیا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەرچی زیندوو مانەوەی ئەو منداڵانەی بە دوو سەری لەدایک دەبن ئەگەرێکی لاوازە، بەڵام منداڵەکە تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماوە.
لە ساڵی 2017وە ئەمە سێیەمین حاڵەتی لەدایکبوونی منداڵی دوو سەرەیە لەشاری ئیدلب.