ناس کورد-
هەردوو ڕۆژنامەنوس سەرتیپ وەیسی کەریم و ئیبراهیم عەلی بە کەفالەت ئازادکران و ڕایانگەیاند، مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵیاندا عەیبی نەبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمشەو شەممە 15-10-2022، هەردوو ڕۆژنامەنوس، سەرتیپ وەیسی کەریم و ئیبراهیم عەلی کە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرابوون، بە کەفالەت ئازادکران.
لەدوای ئازادکردنیان، سەرتیپ وەیسی کەریم بە ڕۆژنامەنوسانی وت، "ئێمە لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراین، بەڵام لە ئاسایش دەستبەسەر بووین."
وتیشی، "لەو ماوەیەدا مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵماندا عەیبی نەبوو."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا بە کەفالەت ئازادکراوین."