گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

کشتوکاڵی هەرێم: بۆ وەرزی گلدانەوەی ئاوی ئەمساڵ هەشت بەنداو تەواو دەبن

2022.10.15 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵی هەرێم: بۆ وەرزی گلدانەوەی ئاوی ئەمساڵ هەشت بەنداو تەواو دەبن

ناس کورد-

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ وەرزی گلدانەوەی ئاوی ئەمساڵ، هەشت بەنداو تەواو دەبن کە بەسەر تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشبوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (15ی تشرینی یەکەمی 2022) وتی، "ئەو بەنداوانە لەگەڵ تەواوبوونیان نزیکەی 50 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دەدەنەوە."

 

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری حکومەتی هەرێم، بەنداوەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکانى هەرێمى کوردستاندا دابەشبوون:

پارێزگاى هەولێر: سێ بەنداو (مەنداوە، تەقتەق، سارتک)

پارێزگاى سلێمانى: دوو بەنداو (دێڵگە، خێوەتە)

پارێزگاى دهۆک: سێ بەنداو (ئامێدی/ ڕەقاوە، باکرمان، زاخۆ/باسێ)

ئیدارەى گەرمیان: یەک بەنداو (کفرى/بەردەسوور).


هەر بەپێی زانیارییەکان، بە گلدانەوەى ئاو لەم نۆ بەنداوە، 920 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت بەمەش ڕێژەیەکى زۆرى کێشەى کارەبا لە هەرێمى کوردستان چارەسەر دەبێت و لە لایەکى تریشەوە تێچووى بەرهەمهێنانى کارەبا کەمتر دەبێتەوە.