ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە توندی دژی بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی ڕەوتەکەی لە حکومەتی محەمەد شیاع سودانی وەستایەوە و دەڵێت، "پێشنیار دەکەین عێراق نەبێتە بوکەڵەی ئەجێندای دەرەکی".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر لە تویتێکیدا (15ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی ڕوون و ئاشکرا بەشداری ئەندامان ولایەنگرانمان دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک بەشداری ئەو حکومەتە نەکەن کە کاندیدی ڕاسپێردراوی ئێستا سەرکردایەتی دەکات."
دەشڵێت، "هەرکاتێک بە هەر هۆکار و بیانوویەک بەشداری لە کابینەکەدا بکات، بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیمان ناکات و تەبەڕای لێ دەکەین و بە دەرکراو هەژمار دەکرێت."
موقتەدا سەدر کابینەکەی سودانی بە حکومەتێکی "هاوپەیمانی سەر بە میلیشیای تاقیکراوە" ناودەبات و دەڵێت، "خواستی گەل پڕ ناکاتەوە و لەگەڵ بنەمای تاقیکراوە تاقیناکرێتەوە یەک ناگرێتەوە."