گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەکیان پێ بووە

سێ کەس دوای هێرشکردنەسەر هاوڵاتییەک لە سلێمانی دەستگیرکران

2022.10.15 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کەس دوای هێرشکردنەسەر هاوڵاتییەک لە سلێمانی دەستگیرکران

ناس کورد-

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە سلێمانی سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ شەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتە سەرو تەقەی لێكراوەو بریندار بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەوادا چوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بە تۆمەتباران بووە.


لەئێستادا تۆمەتباران؛ ز ، غ ، م - لەدایكبووی 1991، ش ، ب ، ن - لەدایكبووی 1990 و ب ، ن ، ع - لەدایكبووی 1967 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

me_ga.php?id=5745me_ga.php?id=5746me_ga.php?id=5743me_ga.php?id=5744